پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕاگه‌یاند.
مسته‌فا كازمی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌رنسا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، فه‌ره‌نسا پاڵپشتی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی ده‌ربڕیوه.
ئاماه‌ه به‌وه‌شدراوه، له‌بواره‌كانی ئابووریی، ئه‌منی، ڕۆشنبیری و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی نیشانداوه هاوكاریی عێراق بكات”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا، پاریس و به‌غدا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان بۆ گه‌شه‌پێدانی بواره‌كانی كشتوكاڵ، ڕاهێنان و ژینگه له عێراق واژۆكرد.