پۆڵەتیک پرێس
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە تاوتوێی دەستپێشخەری “رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەوز”یان کرد.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مستەفا کازمی و محەمەد بن سەلمان تاوتوێی ئەو دەستپێشخەرییەیان کردووە کە لەلایەن شازادەکەوە پێشتر پێشنیارکرا و ئامانج لێی بوژاندنەوەی کشتوکاڵی ناوچەکەیە.
ئەوەش هاتووە، ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە دووبارە سەوزکردنەوەی جیهان و چاندنی 50 ملیار درەختە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی دەستپێشخەرییەکە روبەڕوبوونەوەی بەرهەڵستییە ژینگەییەکان و باشترکردنی کوالتی ژیان و کەمکردنەوەی تێکڕای کاربۆنە لە جیهاندا.
رۆژی یەکشەممە، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەستپێشخەری “رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەوز”ی لەپێناو پاراستنی زەوی و سروشت راگەیاند.