“مانەوەی حکومەتەکەی کازمی ئازاری هاوڵاتیان زیاددەکات”

پۆڵەتیک پرێس

عەباس یابر عەتافی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مانەوەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی ئازارەکانی هاوڵاتیان زیاددەکات.

لەوبارەیەوە عەباس یابر عەتافی وتی، حکومەتەکەی کازمی نەیتوانیوە لەتەواوی بوارەکاندا سەرکەوتووبێت لەنێویشیاندا بواری خزمەتگوزاری و ئابوری و ئەمنی.

باسی لەوەشکرد، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی خۆیدا، تاکە چارەسەرە بۆ کۆتاییهێنان بە حکومەتەکەی کازمی و پەرلەمان هەڵوێستی جدی و بەهێزی دەبێت بەرامبەر ئەو کارانەی حکومەتی ئێستای عێراق ئەنجامیان دەدات.

پێشتریش رەشا حاتمی، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر هاوپەیمانی سادیقون رایگەیاند، حکومەتەکەی کازمی شکستیهێناوە لەبەڕێوەبردنی دۆسیە جیاجیاکانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا