مالیکی و فەییاز و عامری پشتیوانی بۆ حکومەتەکەی سودانی دووپاتدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەتەکەی سودانی دووپاتکردەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 18 ی کانوونی دووەمی 2024، هەریەک لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە بە راوێژکاری ناوی هێندراوە، باس لە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی، پشتیوانیکردنی رێڕەوی پڕۆسەی سیاسی بەو شێوەیەی کە خزمەتی وڵات و بەرژەوەندییەکانی بکات و ئەو هەوڵانەشی لەو پێناوەدا دەدرێن کراوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: کە هەر سێ کەسی ئاماژەپێکراو جەختیان لە هەنگاوەکانی حکومەت لە دۆسییەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری، هەروەها تۆکمەکردنی سەروەریی نیشتمانی کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا