پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان له دوای یه‌ك هه‌فته، خاوه‌نی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان له سلێمانی گردبونه‌وه و په‌یامێكیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و داوایانكرد حكومه‌تی هه‌رێم چاو به بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئوتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكاندا بخشێنێته‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئومێد کوردی، نوێنه‌ری خاوه‌ن ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان رایگه‌یاند، له ئێستادا 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلی بێسه‌ره‌تا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و به‌شێكیش له‌و ئۆتۆمبێلانه به كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆن بۆیه ئه‌وان داواكارن كه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانیان پێبدرێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه ته‌نها ئارمی رێگه‌پێدانیش بێت ئه‌وان گرفتیان نیه‌و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌بونی تابلۆی فه‌رمی نیه.
وتیشی، له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 19 هەزار خێزان زیاندمەند دەبن
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌یان راسته‌و خۆ هاورده نه‌كردووه و حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداره له‌ڕابردودا ئۆتۆمبێله‌كان چۆن هاورده كراون.
نوێنه‌ری خاوه‌ن ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ داواكارییه‌كانیان هه‌ڵوێستی توند ده‌رده‌بڕن.
پێشتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هەریەك لە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی و سەعدوڵا محەمەد بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایانگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هەفتەیەك مۆڵەت دەدەنە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بێ تابلۆ لەرۆژی یەك شەممە رێكاری یاساییان بەرامبەر دەكرێت , و بڕیاره‌كه‌ش جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
له‌م لینكه‌وه گوێبیستی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی و داوای خاوه‌نی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان بن
https://www.facebook.com/politicpressmedia/videos/1450559765307896