دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەستگیركردنی 19 داعشی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 19 ئەندامی داعش لە شەش پارێزگا دەستگیركراون كە بەگوێرەی یاسای بنەبڕكردنی تیرۆر داواكراو بوون.

رۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2023، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەم ساڵدا 19 داعش دەستگیركراون. بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو 19 داعشە لە پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، بەغدا، ئەنبار، سەڵاحەدین و دیالە دەستگیركراون.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو 19 داعشە بەگوێرەی بڕگەی یەكەمی مادەی 4ی یاسای بنەبڕكردنی تیرۆر داواكرابوون كە تایبەتە تێوەگلانی راستەوخۆ بە كاری تیرۆریستی یان بەشداریكردن تێیدا كە سزاكەی لەسێدارەدانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا