پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی و لیست و ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كردوه‌و سه‌عدی پیره‌ش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی رۆژی هه‌ڵبژاردنین.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاند: ماوه‌ی شه‌ش رۆژه ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه و له‌واده‌ی دیاریكراودا ناوی كاندیده‌كانمان له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كه‌ین.
” سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: سه‌رۆك لیستی بازنه‌كان له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، هاوكات سه‌رۆك بافڵ وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كه له بازنه‌كان ده‌كات.
له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی ژن له‌ناو لیسته‌كانی یه‌كێتیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند: به‌پێی یاسا ره‌چاوی ده‌ستنیشانكردنی ژنان له لیسته‌كاندا كراوه‌و 30٪ ی كاندیده‌كانمان ژنن، كه‌به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شبوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئازاری 2024، دوایین واده‌بوو بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندید و لیستی هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی دیكه واتا هه‌تا رۆژی 31-3-2024 واده‌كه درێژكرایه‌وه.