هەفتەی داهاتوو یاسای بودجەی دارایی عێراق بۆ ساڵی 2024 ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە17ی کانونی دووەم، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو یاسای بودجەی دارایی عێراق بۆ ساڵی 2024 ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو یاسای بودجەی دارایی عێراق بۆ ساڵی 2024 ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجومەنی وەزیران هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات و تیایدا خشتەی کارکردن بۆ گۆڕانکارییەکانی یاسای بودجە دادەنێت و دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.

ڕوونیکردەوە، چەندین بابەت هەن بە هەڵواسراوی ماونەتەوە وەک دامەزارانی وانەبێژانی ساڵی 2020، لیژنەی دارایی چاوەڕوانی گەیشتنی یاسای بودجەی ساڵی 2024 دەکات، بۆئەوەی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردن لەبارەی ئەو بابەتانە دەستپێبکاتەوە و گۆڕانکاری پێویست لە خشتەی کارکردنی بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا