ئەدهەم بارزانی: درۆن بەسەر ماڵەکەمدا دەسوڕێتەوە و مەترسی لەسەر ژیانم هەیە

پۆڵەتیک پرێس:
ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، درۆنێک بۆ چاودێریکردن بەسەر ماڵەکەیدا دەسوڕێتەوە.

ئەدهەم بارزانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، “پێش مەغرب درۆنێک بەنزمی بە سەر ناوەندی خانوی ماڵی من دا تێپەری بۆ لایی فڕۆکەخانەی ھەریر و ئێمە ئاگاداری لایەنە پەیوەندی دارەکانمان کر و پاش ماوەی چەند خولەکێک جارێکی تر بە سەرمان سورایەوە”.

دەشڵێت “ئێمە تەواوەتی نیگەرانین لە ئەمنیەتی خۆمان و ماڵ و مناڵەکانمان و ئەم بارودۆخە بە مەترسی دەزانم لە سەر خۆمان، پێویستە لایەنە پەیوەندی دارەکان و گەلی کوردستان ئاگادار بن”.

 

نوێدەکرێتەوە…

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا