سەرۆکی کەتائیبی شوهەدا: ناوەستین تاوەکو بەیەکجاری لەناوتان نەبەین

پۆڵەتیک پرێس

ئەبو وەلاء وەلائی، سەرۆکی کەتائیبی شوهەدا لەسەر پشێوییەکانی خۆپیشاندانی بەغدا هاتەدەنگ و رایگەیاند، “خوێنی ئەو شەهیدانەی کە داوای دەنگی دزراوی خۆیان دەکەن پیرۆزترە لە ئەو پۆست و پلەیەی کە دەترسن لەدەستی بدەن”.

ئەبو وەلاء وەلائی لە تویتەری خۆی نوسی: دڵنیابن خوێنی ئەو شەهیدانە دەسەڵاتتان لێدەستێنێت و فڕێتان دەداتە زبڵدانی مێژووەوە، چی دەبوو ئەگەر گوێتان لە دەنگە راستەقینەکان بگرتایە و بەڕێزەوە هەڵسوکەوتتان لەگەڵ تانەکان بکردایە؟

وتیشی: ئێوە دەرگایەکتان بەڕووی خۆتاندا کردووەتەوە تا کۆتاییتان پێنەهێنێت داناخرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەغداوە 125 کەس بریندار بوون و بەپێی زانیارییەکانیش کوژراوێک بوونی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا