کاتى گەڕانەوەى نرخى دۆلار بۆ دۆخی پێشووی ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای دەکات، پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی بەڵێنی داوە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ نرخی پێشووی. دەشڵێت، “حکومەت چەندان بڕیاری باشی داوە بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار.
فادی شمەری ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی بەڵێنی داوە بە جێبەجێکردنی چەند ریکارێک لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ نرخی پێشووی.

شەمەری باسی لەوە کردوە، حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی باشی بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار و شڵەژانی بازاڕی دراو داوە کە دواهەمینیان گۆڕینی پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنەرانە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.

سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی روونیکردەووە، زۆرینەی ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی رازی بوون لەسەر بڕیاری دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و محەمەد شیاع سودانیش بە تەواوی پاڵپشتی ئەو بڕیارەی کردووە.

رۆژی سێ شەممە سەرۆک وەزیرانى عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی لەپۆستەکەى دوور خستەوەو عەلی موحسین عەلاقی وەک پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی دەستنیشانکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا