كۆمسیۆن ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بەرەو كۆتایی دەچێت

پۆڵەتیك پرێس

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، سەدا 95ی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سێ هەزار و ٦٨١ وێستگە تەواوكراون.

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندن لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندووە، ئەنجامەكانی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست و ئەلیكترۆنی هاوچەشن بوون و تا ئێستاش ٩٥ لەسەدای ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سێ هەزار و ٦٨١ وێستگە تەواوكراون.

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا ٣٥٦ تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە كۆمیسیۆن تۆماركراون و دواتر بڕیار لە بارەی سەرجەمیانەوە دەدرێت.

رۆژی 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، سەرەڕای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، بەڵام هێشتا روون نییە كەی كۆمسیۆن ئەنجامە فەرمییەكانی ئەو هەڵبژاردنە رادەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا