پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای زیاتر لە دوو مانگ دواخستنی، ئەمڕۆ هەینی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، ئەمڕۆ هەینی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە و سەرجەم گرفتەکانی تونێلەکە چارەسەرکراون.
لەماوەی ڕابردوودا دوای ئەوەی لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و وەرگەڕان لە تانکەرێکی سوتەمەنیدا ڕوویدا، تونێلەکە بەڕووی شۆفێراندا داخرا و دەستکرا بە چاککردنەوەی.