کاری سیاسی لە 451 سیاسەتمەداری هەدەپە قەدەغەدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای دەستووریی تورکیا، ناوی 451 سیاسەتمەداری سەر بەپارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ی لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە، كە داوا کراوە کار و خەباتی سیاسیان لێ قەدەغە بکرێت.

پێشتریش دادگای دەستووریی تورکیا لەسەر داوای بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی تورکیا داوای داخستنی هەدەپەی قبوڵکرد.

هاوكات ناوی 451 سیاسەت مەدارە كە کورد و تورکن، ئەندامی هەدەپەن لە سکاڵای تایبەت بەداخستنی بارەگای هەدەپە ناویان هاتووەو داواکراوە کار و چالاکی سیاسییان لێ قەدەغە بکرێت.

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای دەستووریی تورکیا، دوای قەدەغەکردنی هەدەپە، بڕیارە ئەو 451 سیاسەتمەدارەش لە لایەن دادگای دەستووریی تورکیاوە قەدەغەی کار و چالاکی سیاسییان بەسەردا بسەپێنریت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا