نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت زیاتر دابەزی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 100 دۆلار و نۆ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 96 دۆلار و 22 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ یەکەم جار لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گەیشتە سەروو 130 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا