نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 85 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێت بە 84 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 45 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دوودڵی بازرگانان لە چاوەڕوانی ئەمریکا کە بڕیارە 40 کاتژمێری دیکە بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڕیار لەسەر بەرزکردنەوەی سودی بانکیی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا