چین یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنا پەسەند دەكات

پۆڵەتیك پرێس

دەسەڵاتدارانی چین رەزامەندیان لەسەر بەكارهێنانی یەكەم ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەربڕی كە لەلایەن كۆمپانیای دەرمانسازی سینۆفەرەوە پەرەی پێدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە پزیشكییە نەتەوەییەكان رایگەیاندووە، ڤاكسینەكە بەڕێژەی 79.34% كاریگەری هەیەو سەرەتا ئەو كەسانە بەكاری دەهێنن كە مەترسی توشبونیان لەسەرە.

لە وڵاتی چین پەرە بەبەرهەمهێنانی پێنج ڤاكسینی دەدرێت، لە مانگی تەمموزیشدا بەرنامەی بەكارهێنانی بەپەلەی دەستپێكرد تاوەكو رێوشوێنی خێرا بۆ كوتان لە وڵاتەكەی بگرێتەبەر.

لەئێستادا چین دەیەوێت پێش تاوەكو ناوەڕاستی مانگی شوبات نزیكەی 50 ملیۆن كەس لەوڵاتەكەی بكوتێت ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لە كۆرۆنا.

هاوكات توركیا وەك تاكە وڵاتی بیانی رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینە چینییەكە دەربڕییەوەو رۆژی 30ی ئەم مانگەش یەكەم كاروانی ڤاكسینەكە گەشتە توركیا.

لەسەر ئاستی جیهانیش لەئێستادا ڤاكسینەكانی فایزەرو مۆدێرنای ئەمریكی و زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی لە قۆناغی كۆتایی پەرەپێداندان و لەلایەن دەمودەزگا تەندروستییەكانیانەوە رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانیان دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا