لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی تاوتوێی جێبەجێكردنی راسپاردەكانی دیدار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمرۆ لیژنەی باڵای دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە دەباشان كۆبوەوە بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەكانی دیداری یەكێتی كە لە ماوەی 28_5 بۆ 1_6_2022 كراو كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە رۆژی 28_8_2022 سەرجەم راسپاردەكانی پەسەند كرد.

‎لە سەرەتای كۆبونەوەكە قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیدار ئاماژەی بەوە كرد، لیژنەكانی دیدار كە 13 سێكتەرە، كۆی بیرو بۆچوون و روانینەكانی هەزاران هەڤاڵ و كادری یەكێتی لە هەموو ئاستەكانی خەبات و هەموو ئۆرگانەكان دەگرێتە خۆی، كە بە درێژایی چەندین مانگ لە سەرتاسەری كوردستاندا كاریان لەسەر كردووە و لە چوارچێوەی راپۆرتێكی گشتگیردا گەڵاڵە كراوە.

‎كۆبونەوە كە ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتیش ئامادەی بوون تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە بەشێكی راسپاردەكانی دیدارەكە لەبواری دەستكاری پەیڕەوی ناوخۆ و چاكسازی دامەزراوەكانی حزب بە عەمەلی جێبەجێ كراون و بەشەكانی تریشی ئۆرگانەكانی یەكێتی و كۆمسیۆنەكانی حزب راسپێردران جێبەجێی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا