داعش لەم ناوچەیە هێرشی كرد و قوربانی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دوشەممە لە هێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر خاڵێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە ) لە شارۆچكەیەكی دێرەزور، دوو شەڕڤان شەهیدبوون.

سەرچاوە سەربازیەكانی هەسەدە ئاماژەیان بەوەكرد، لە شارۆچكەی‌ زەڕ (35كلم) لە دوری دێرەزور، چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان كردوە لە وێستگەی‌ ئاوی شارۆچكەكە لەسەر كەناری فورات.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە هێزەكانی‌ سوریا ئەو شوێنە وەك بارەگا بەكاردێنن و پێكدادان لە نێوان شەڕڤانان و چەكدارەكاندا رویداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشەكە بوەتە هۆی ئەوەی‌ دو شەڕڤان شەهید ببن و چەكدارەكانیش بۆ دەرەوەی‌ شارۆچكەكە هەڵاتون.
هەسەدە روونیكردەوە، ماوەیەكە داعش لە ناوچەی دێرەزور هێرشەكانی چڕكردوەتەوە.

پێش دو رۆژ لەمەوبەریش لە شارۆچكەی ئەبو حەردوب_ی دێرەزور، سەركردەیەكی هەسەدە بە فیشەكی چەكدارانی نەناسراو شەهیدكرا و دواتر داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا