بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک شەش کرێکار بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، لەئەنجامی داڕمانی باڵەخانەیەک، شەش کرێکاری بیناسازی گیانیانلەدەستدا و برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، باڵەخانەیەک لە قەزای بەنی سەعد، لە باشووری ڕۆژئاوای بەعقوبەوە داڕماو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کرێکاری بیناسازی و برینداربوونی چواری دیکەش.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێوان قوربانیەکاندا چوار کرێکاری میسری هەبوون.

جەختی لەوەشکردەوە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمی دوو قوربانییەکەی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا