حكومەتی عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی پارێزگارەكان فۆرمێك ئاراستەی پەرلەمانتاران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فۆرمێك ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەكات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای پارێزگارەكان كە دەبێت لەماوەی 72 كاتژمێردا بیگەڕێننەوە. بڕیاری دوورخستنەوە یەكێكە لە خاڵەكانی ناو فۆرمەكەیە.

بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق نووسراوێكی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق كردووە كە فۆرمێكی لەگەڵ هاوپێچ كراوە بۆ ئەوەی بیدەنە پەرلەمانتاران، تاوەكو بۆچوونیان وەربگرن لەبارەی ئەدای پارێزگارەكانی عێراقەوە.

دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارێزگاری كەركوك زانیاری لەبارەی فۆرمەكەوە خستەڕوو و رایگەیاند، لە ئەمێندارێتیی گشتیی پەرلەمانەوە ئەو فۆرمەیان پێگەیشتووە و داواكراوە كە لەماوەی 72 كاتژمێردا پڕی بكەنەوە و رادەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكرێت كە هەر پەرلەمانتارێك هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای پارێزگارەكەی بكات. وتیشی، ئەنجامی راپرسییەكە رۆڵی دەبێت لە لێپێچینەوە و دوورخستنەوەی پارێزگارەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا