لە سێ مانگدا لە عێراق 85 كەس بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراون

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە تائێستا 85 كەسیان بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركردووەو بۆ ئەو پرۆسەیەش 97 هەڵمەتیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوێكدا كە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاویكردوەتەوە دەركەوتووە، لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی تەمموز 85 كەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدنی گەندەڵی دەستگیركردووە.

باس لەوەشكراوە، بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەو رادەستكردنیان بە دادگا 97 هەڵمەتیان ئەنجامداوە هەڵمەتەكانیش لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق بووە.

لەماوەی رابردودا مستەفا كازمی لیژنەیەكی باڵای بۆ دەستگیركردنی ئەو بەرپرسانە دەركرد كە تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی گەندەڵی، لەوچوارچێوەیەشدا چەندین بەرپرس دەستگیركران و هەڵمەتەكەش بەردەوامی هەیە بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی تائێستا دەستگیرنەكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا