هۆشداری دەدرێتە دانیشتووانی جیهان گەشت بۆ عێراق نەکەن

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای راوێژکاری بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق، لیبیا، سوریا، ئەفغانستان و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست مەترسیدارترین وڵاتن و نابێت لە ساڵی ٢٠٢١دا گەشتیاران روویان تێبکەن.

کۆمپانیای بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی کە لەبواری خزمەتگوزاری تەندروستیی و ئەمنیدا کاردەکات و لە سەنگافورە بارەگای هەیە باس لەوە دەکات، وڵاتانی گرینلاند، سویسرا، سلۆڤینیا، نەرویج، فنلەندا و دانیمارک پارێزراوترین وڵاتن بۆ گەشتکردن لە ساڵی ٢٠٢١.

لەلایەکی دیکەوە، عێراقی وەک یەکێک لە مەترسیدارترین وڵاتەکان دیاریکردووە لەژێر رۆشنایی ئەو مەترسییە ئەمنی و هەڕەشە سیاسی و پێشێلکارییە کۆمەڵایەتییانەی رەنگە رووبەڕووی گەشتیاران ببێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق بە دۆخێکی ناهاوسەنگی سیاسی و ئابووری و ئەمنیدا تێدەپەڕێت بەتایبەت کە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و ململانێیەکی زۆر لەنێوان لایەنەکاندا دروست بووە، لەلایکەی دیکەشەوە هاوڵاتیانی شارە جیاجیاکانی عێراق بەهۆی خراپی گوزەرانیانەوە دژی حکومەت خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا