پۆڵەتیك پرێس
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزیری كارەبای عێراق، بە سەردانێك گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ وەزیری وزەی ئەو وڵاتە هاوكارییەكانی هەردوولایان لە بواری كارەبا و غاز تاوتوێكرد.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ماجد حەنتوش، وەزیری كارەبای عێراق لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ئێران لەگەڵ رەزا ئەردەكانیان وەزیری وزەی ئێران كۆبووەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و تاران لە بواری كارەبا و غازدا، تاوتوێكراوە.