بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی فەرماندەیەكی پێشمەرگە تەقییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی هێزەكانی ‎دژەتیرۆر و پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی ‎جێگری لیوای 134 پێشمەرگە تەقییەوە.

رووداوەكە لە نێوان گوندی پەڵكانە و سالم لە سنوری نێوان خورماتوو و داوێ بووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هێزێكی زۆری پێشمەرگە لە لیواكانی 144 و 17 و هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان و سوپای عێراقی لیوای 52ی فیرقەی 14 و بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیوای 52ی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی لە چوار قۆڵەوە ئۆپەراسیوانێكی سەربازی بەرفراوانیان لە سنووری نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و كفری بۆ كێوماڵكردنی چەكدارانی داعش لە زنجیرە چیای غەرە و گوندەكانی پەڵكانە و شۆراو و قۆریچای دەستپێكرد كە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە بووەتە مۆڵگە و حەشارگە و شوێنی حەسانەوەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا