هەولێر دووچاری وشکەساڵی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گشتی لەپارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، نەخشەی کشتوکاڵی پارێزگاکە دابەشدەبێت بەسەر سێ بەشدا کە دوو بەشیان ئەمساڵ توشی وشکەساڵی بوون، بەوهۆیەوە بەروبوومی دانەوێڵەش کەمدەکات.

هێمن سەید موراد بە میدیا لۆکاڵییەکانی ڕاگەیاند، ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر لەوشکەساڵی ڕزگاریان بووە، بەڵام دوو ناوچەی کشتوکاڵی پارێزگاکە توشی وشکەساڵی بوون، بۆیە ئەمساڵ بەرهەمی دانەوێڵە لەو ناوچانە بەرهەمناهێنرێت.

بەقسەی ئەو بەڕێوەبەرە، ناوچەکانی سنوری قەزای مەخمور، ناحیەی دێگەڵە، دیبەکە و گوێر بەئاشکرا کاریگەری وشکەساڵیان تێدا دەرکەوتووە.

لەبارەی ناوچەکانی شەمامک، عەنکاوە، بنەسڵاوە و کۆیە هێمن سەید موراد وتی: ئەمساڵ بەروبومی ئەو ناوچانە بەڕێژەی %50 مسۆگەرکراوە.

لەماوەی ڕابردووشدا، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەناوچەكانی گەرمیان و خوارووی پارێزگای هەولێر وشكەساڵی سەریهەڵداوە و بارودۆخی دەغڵ و دان لەو ناوچانە لەبەردەم مەترسی لەناوچوندان و بارینی بارانیش هیچ سودێك بەبەرهەمی كشتوكاڵی ئەو ناوچانە ناگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا