كاروانێكی دیكەی ڤاكسین دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

شەوی رابردوو بۆ یەكەمجار كاروانێكی ڤاكسینی فایزەر_بایۆنتیك-ی ئەمریكی لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەرییدا رایگەیاند: ئەمە یەكەمین كاروانی ڤاكسینی جۆری فایزەری دژە كۆرۆنایە كە دەگاتە هەرێم، كە بریتیە لە دوو هەزار و 70 ژەمە ڤاكسین، بە سەر هەر سێ‌ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك دابەش دەكرێت.

پێشتر پێنج هەزار ژەمە ڤاكسینی سینۆفارم و زیاتر لە 40 هەزار ژەمە ڤاكسینی ئەسترازینیكا گەشتە هەرێمی كوردستان، واش بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 12 ی نیسان كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی سینۆفارم بگاتە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا