كەشناسی پێشبینییەکانی کەشی ئەمڕۆو سبەی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێم لە ڕێگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشی بۆ ئەمڕۆو سبەینێ‌ بڵاو كردەوەو بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ‌ ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

بۆ سبەینێ‌ یەكشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا لە هەندێك ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی بڕوشكە بارانی پچڕ پچڕ، هەروەها پلەكانی گەرمی یەك بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا