هەولێر.. كەمئەندامان گردبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان گردبوونەوە بۆ داوا كردنی مافەكانی خۆیان، بە زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلیش، هێزە ئەمنییەكان هەوڵی رێگرییان لە ئەنجامدانی گردبونەوە و خۆپیشاندانەكە دا.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەیەك لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان چوینە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی یاداشتێكی ناڕەزایی بە حكومەت بدەین تایبەت بە داواكاری مافە ڕەواكانمان.

وتیشی: چیتر لە دابینكردنی مافە سەرەتاییەكانی خۆمان كە موچەیە بێدەنگ نابین و هیچ پاساوێكیش قبوڵ ناكەین، ناڕەزایی گردبونەوە و خۆپیشاندان دەستپێدەكەینەوە، ئەمڕۆ دەستپێكێكی نوێییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند رۆژی ئایندەدا بە سەدان خاوەنپێداویستی دەچنەوە هەولێر بۆ گردبوونەوە و بەهیچ جۆرێك رێگە نادەن بەناوی چاكسازی و هەر ناوێكی دیكە دەست بۆ هاوكاری مانگانەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ببرێت وەك ئەو دەنگۆیانەی باس لە بڕینی دووموچە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا