لەنزیک هەولێر چەند بۆمبێکی چێندراو پوچەڵدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی رایگەیاند، لەناو تونێلێکدا لە قەزای مەخموری نزیک پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەر چەند بۆمبێکی چێندراودا گرتووە و پوچەڵیان کردوونەتەوە.

رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکەدا بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری کە لەلایەن مەفرەزەی یەکە هەواڵگرییەکانی تیمی 14 بەهەماهەنگی فەوجی دووی لیوای 50 بەدەستمان گەیشتووە، لەنزیک قەزای مەخمور لە پارێزگای هەولێر دەست بەسەر چەند بۆمبێکی چێندراودا گیراوە.

ئەوەش هاتووە، ژمارەی بۆمبە چێندراوەکان 18 بۆمب بووە کە لە تونێلێکی سەربە داعش حەشاردراون و هێزە زەمینی و ئاسمانییەکان توانیویانە دەستیان بەسەردا بگرن و پوچەڵیان بکەنەوە.

لە ئێستادا بەهۆی مەترسییەکانی دووبارە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی چەکداری داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە و چاودێری چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا