ئەمریكا جەخت لە مانەوەی هێزەكانی لە عێراق و هەرێم دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا جەخت لە مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و بەردەوامیی كار و چالاكییەكانیان لە بوارەكانی راوێژی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانیان لە بوارەكانی دیكەدا دەكاتەوە، ئەم جەختكردنەوەیە لە میانی كۆبوونەوەیەكدا هات لە نێوان مستەفا سەیید قادر جێگری سەرۆكی هەرێم و رۆبێرت پالادینۆ كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەمە، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە رۆبێرت پالادینۆ كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا هەردولا سەردانەكەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرۆسەی چاكسازی و یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەیان خستە بەر باس و گفتوگۆ.

لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی دەستبەكاربونی لە پالادینۆ كرد و سەرەخۆشیی خۆیشی بۆ قوربانیانی ئەم دواییەی شاری كابولی پایتەختی ئەفغانستان بە شاندی میوان راگەیاند كە چەندین ‌ئەمەریكی و ئەفغانی تیایدا بوونە قوربانی.

لای خۆیەوە، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا جەختی لە مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و بەردەوامیی كار و چالاكییەكانیان لە بوارەكانی راوێژی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانیان لە بوارەكانی دیكەدا، كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا