ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چوار “تیرۆریست” رادەگەیەنێنت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی دوو تۆڕی “تیرۆریستی” سەر بە داعش لە شاری هەولێر راگەیاند، كە پیلانیان هەبوو پێش سەری ساڵی 2023 تەقینەوە و “كردەوەی تیرۆریستی” لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

دژە تیرۆری كوردستان دوو تۆڕی تیرۆریستیی داعش لە شاری هەولێر دەستگیردەكات و پلانەكانیان پووچەڵ دەكاتەوە.

لە دوو هەوڵ و پیلانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە و كردەوەی تیرۆریستی لە پێش سەری ساڵی 2023 لە شاری هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە مانگی 12ی 2022 توانرا هەردوو هەوڵەكە پووچەڵ بكرێنەوە و چوار تیرۆریستیش دەستگیربكرێن كە بریتیبوون لە دوو تۆڕی جیا و لەلایەن قیاداتی گرووپی تیرۆریستیی داعش فەرمانیان پێدرابوو بۆ ئەوەی كردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن.

تۆڕی یەكەم، تیرۆریستان (حەمزە ئەیاد ئەحمەد ناسراو بە سیاف ئەلقورەیشی و مهاجر ئەحمەد عزاوی ناسراو بە ئەبو جەعفەر)، لە 23ی 12ی 2022 دەستگیركران، تیرۆریست (سیاف ئەلقورەیشی) كە خۆكوژ بووە و پیلانی هەبووە پێش سەری ساڵ لەبەردەم دەرگای سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر بە پشتێنی بۆمبڕێژكراو بە هاوكاری تیرۆریستی دەستگیكراو (ئەبو جەعفەر) خۆی بتەقێنێتەوە، هەروەها لە هەوڵدا بوون بۆ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە رێگەی ڕیمۆت كۆنتڕۆڵ لە بەردەم بنكەی ئاسایش عەنكاوە.

تۆڕی دووەم، تیرۆریست (موسا ئیسماعیل عەلوان ئیسماعیل ناسراو بە یەعقوب) تیرۆریست (م.ا.ح.) پێشتر لە (سووریا لە كەمپی هۆڵ) نیشتەجێبوونە و بەشداربوون لە كوشتنی چەندین هاووڵاتی لەناو كەمپی هۆڵ، ئەم دوو تیرۆریستە لە ساڵی (2022) هاتوونەتە شاری هەولێر و لەسەر فەرمانی قیاداتی داعش پلانانیان هەبووە بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆر و كوشتن لە شاری هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا