پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرەڕای بەرگرییە بەردەوامەكانی پێشمەرگەو روبەڕوبونەوەیان بەرانبەر داعش، بەڵام ئەوەی بەدیكراوە جیاوازییەكی زۆر لە گرنگیدان بە رۆڵی ئەو هێزانە دەبینرێت، بەجۆرێك مەسعود بارزانی و سەركردەكانی دیكەی پارتی لە رابردو و ئێستاشدا تەنها گرنگی بەو هێزانە دەدەن لە سنوری دەسەڵاتی خۆیاندان.
بەرپرسانی پارتی لە ناو حزب و حكومەتیش تەنها ئەو سەنگەرانە بەسەر دەكەنەوە كە فەرماندەكانی خۆیان سەرپەرشتیان دەكەن
زیاتر لە هەشت ساڵە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان رووبەڕووی چەكدارانی داعش بونەتەوەو بەردەوام شكست بە هێرشەكانیان دەهێنن، كەچی بەرپرسانی پارتی لە ناو حزب و حكومەتیش تەنها ئەو سەنگەرانە بەسەر دەكەنەوە كە فەرماندەكانی خۆیان سەرپەرشتیان دەكەن.
بەنمونە سەرەتای ئەم مانگە كاتێك داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەی لە بناری چیای قەرەچوخدا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون، مەسعود بارزانی جگە لە دەركردنی بەیاننامە هاوكات لە بۆنەیەكی دیكەشدا گرنگی بە رۆڵی پێشمەرگەكانی ئەو سنورەداو جەختی لەوەكردەوە تۆڵەیان دەكەنەوە.
تەنانەت پێشتریش بارزانی كە پۆستی سەرۆكی هەرێمیشی بەدەستەوە بوو بەئاشكرا ئەوەی تێدا بەدیدەكرا كە جیاوازی لە نێوان سەنگەرەكاندا دەكرد.
لەلایەكی دیكەوە مەسرور بارزانی كوڕیشی بەهەمان رێگەی باوكیدا دەڕوات و جگە لەوەی سەردانی كەسوكاری شەهیدەكانی نزیك لە حزبەكەی خۆی كرد، هاوكات جەختی لەوەكردەوە هەرچیان پێبكرێت بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەیكەن.
لەماوەی سێ رۆژدا 18 پێشمەرگە و سێ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون.
چەكدارانی داعش لەماوەی شەش رۆژدا سێ هێرشیان بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە سێ ناوچەی جیاواز و گوندە كوردنشینەكانی ناوچە كێشەلەسەرەكان كرد، بەهۆیەوە 18 پێشمەرگە و سێ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون، كە یەكێكیان منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ بوو.
داعش كە پێشتر زیاتر پەلاماری هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق دەدات، ماوەی هەفتەیەكە لوولەی چەكەكانی بۆ پێشمەرگە سووڕاندووە. سەرەتا لە گەرمیان پەلاماری پێشمەرگەی دا، بەڵام كۆتایی هەفتەی رابردوو لە چیای قەرەچووخ دەركەوتنەوە.
شەوی 2-12-2021، ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیان كردە سەر گوندی خدرجیجە لە شارۆچكەی مەخموور؛ لەو هێرشەدا 13 كەس شەهیدبوون كە سێیان كەسی سڤیل بوون و 10 شیان پێشمەرگە بوون.
هەرچەندە سەردان و گرنگیپێدان بە هێزەكانی پێشمەرگە، لەلایەن بەرپرسانی حزبی و حكومییەوە، جێگای بایەخن و پێویستە زیاتریش بكرێن بۆئەوەی لە هەوڵی پاراستنی پێشمەرگەدا بن، بەڵام كاتێك كاریگەری ئەو سەردانانە زیاتر دەبێت كە بەهۆی ئینتیمای حزبیایەتییەوە جیاوازی لە نێوانیاندا نەكرێت و سەرجەم هێزو سەنگەرەكان وەك یەك تەماشا بكرێن.
پارتی نەك تەنها لە سەردان و بەسەركردنەوەی هێزی پێشمەرگەدا جیاوازی دەكات، بەڵكو لە بەرگریكردن و پاراستنی ئەو ناوچانەی داعش تیایدایە جیاوازی دەكات، لە بری ئەوەی هێز رەوانەی ئەو ناوچانە بكات كە جموجوڵی داعشی تێدایە، بەپێچەوانەوە هێز رەوانەی ئەو ناوچانە دەكات كە گەریلای پەكەكەی تێدایە، هەربۆیە بەهۆی بوونی جموجوڵی بەردەوامی داعش لە سنوری ناوچەكێشە لەسەرەكان تا ئێستا نزیكەی 100 گوند چۆڵكراون، كە دواترینیان گوندی لهێبانە، رۆژی یەك شەممە 5_12_2021، بە تەواوی گوندەكە لەلایەن خێزانە كوردەكانەوە چۆڵكرا.