سوپای عێراق داعشێك دەستگیردەكات كە چەندین سەربازی سوپای عێراقی كوشتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، “تیرۆ‌ریستێكی” مەترسیداری داعشیان ده‌ستگیركردووە كە دەستی لە كوشتنی چەندان سەربازی سوپای عیراق و هاوڵاتیانی پارێزگای ئەنباردا هەبووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی شانەی ئەمنی عێراق ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 6 ی ته‌مموز، بڵاویكردووتەوە و رایگەیاندووە، بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگرییەوە دراوە بەهێزەكانی عێراق، ئاماژە بە بوونی ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لە گوندی ئەلعشی سەر بە قەزای رومانە لە ئەنباردراوە كە یەكێك لەو چەكدارانەش دەستی لە كوشتنی ژمارەیەكی بەرچاو لە سەربازانی سوپای عێراق و هاوڵاتیاندا هەبووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوە، بەشی هەواڵگری سەربازی بە هاوبەشی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە ئەنبار، لەدوای وەرگرتنی زانیارییەكان توانیویانە لە گوندی ئەلعش تیرۆریستە مەترسیدارەكەی داعش دەستگیربكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئەو چەكدراوەی داعش پێشتر بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراو بووە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا