پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه رچاوه یه کی ئه منی رایگەیاند، چەكدارانی داعش لە گوندی ئیدریس عەرەبی سنووری دووبز، هێرشیان كردووەتە سەر سوپای عێراق و لەو هێرشەی چەكدارانی داعشدا چوار سەربازی سوپای عێراق كوژراون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان كە ئەمڕۆ شەممە 17ی تەمموز بڵاویانكردەوە، چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی سەربازیی سەربە فیرقەی 8ی سوپای عێراق لە گوندی ئیدریس عەرەبی سەربە ناحییەی دوبز لە رۆژئاوای پارێزگای كەركووك و لەئەنجامدا چوار سەربازی سوپای عێراق كوژران.
چالاكییەكانی چەكدارانی داعش لەسنوری پارێزگای كەركوك روویان لەزیاد بوون كردووەو لەماوەی رابردوودا چەندین جار هێرشیان بۆسەر هێزە ئەمنییەكان و جوتیاران و هاوڵاتیان لەو ناوچانە ئەنجامداوە.
پێشتریش، قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی چالاكی و جموجوڵی چەكدارانی داعش بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان لەوناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدا دروسبووە زیادیكردووە و بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەش لەماوەی رابردوودا چوار ژووری هاوبەش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەهاوبەشەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دیالە و کەرکووک ،مووسڵ، مەخموور پێكهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەكدارانی داعش بەردەوام لەرێگەی گروپە چەكدارەكانیانەوە هەوڵی ئەنجامدانی چالاكی و خۆڕێكخشتنەوە دەدەن.