داعش هێرشی كردە سەر ناوچەیەكی دیكە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو داعش هێرشی كردە سەر گوندی لهێبان.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان داعش هەر چوار دەوری گوندەكەی گرتووە، كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردن، دەكەوێتە باشووری ناحیەی سەرگەڕان.

بەپێی زانیارییەكان، شەڕ لە نێوانی خەڵكی گوندی لهێبان و چەكدارانی داعش بەردەوامە و داوای هاوكاری لە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.

گوندی لێهبان دەكەوێتە بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هیچ هێزێكی ئەمنی لێ نییە و لەدامێنی چیای قەرەچووخە بەدیوی سنووری سەرگەڕاندا، بەهۆی مەترسییەكانی داعش ئەو گوندە لە زیاتر 40 ماڵەوە ئێستا تەنها 15 ماڵی تێدا ماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا