داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی پاڵاوگەی نەوتی چینی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، موشەکێک ئاراستەی پاڵاوگەی نەوتی چینی لە پارێزگای سەڵاحەدینی باکوری عێراق کراوە و بووەتەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو پاڵاوگەکە.

لەوبارەیەوە، رێکخراوی چەکداری داعش لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی دیکە بدات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە بۆناو پاڵاوگە چینییەکە بووەتەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە بۆرییە نەوتییەکان و سوتاندنی.

پاڵاوگەی نەوتی چینی دەکەوێتە نزیک پاڵاوگەی بێجی کە یەکێکە لە پاڵاوگە نەوتییە گەورەکانی عێراق و دەکەوێتە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکوری وڵاتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا