پیلانێكی هێرشكردنە سەر كەركوك پوچەڵكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، دوای گەشتنی زانیاری ورد توانیویانە پیلانێكی هێرشكردنە سەر پارێزگای كەركوك لەلایەن داعشەوە پوچەڵ بكەنەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، زانیاریان لەبارەی جموجوڵەكانی شانە نوستووەكانی داعشەوە پێگەشتووە كە دەیانەوێت هێرش بكەنە سەر كەركوك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای گەشتنی زانیارییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوەكانیان كردووەو توانیوویانە دوو ئەندامی داعش دەستگیر بكەن كە وەك ئەندامی هەواڵگری داعش كاریان كردووە.

هاوكات، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشێكی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای كەركوك، چوار چەكداری داعش كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا