سوننەكان پشت لە داعش دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی یەكێتی دەڵێت، كاتێك داعش دروستبوو، سوننەكان هیوایان لەسەر هەڵچنی بەوەی ببێتە هۆكاری هەستانەوەی سوننەكان، ئێستا بەپێچەوانەی ئەوەیان بۆ سەلماوە كە داعش هێندەی تر بووبەهۆكاری لاوازكردنی سوننەكان بۆیە لە ئێستا پشتیان لە هاوكاری كردن و داڵدەدان و پاراستنی داعش كردووە.

غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كاتێك داعش دروسبوو، هێزە سووننەكان لەو بڕوایەدابوون ئەمانە دەبنە هۆی هەستانەوەی سوننە و جارێكی دیكە حوكم دەگرنەوە دەست، ئەمەش وایكرد هەماهەنگی و هاوكاری و هاوسۆزییەكی تەواویان لەگەڵ ئەو “تیرۆرستانە” هەبوو.

غەیاس سورچی وتی: كاتێك داعش نزیكەی 40% ی خاكی عێراقی كەوتە دەست بەتایبەتی لە ناوچە سوننە نشینەكان و رووی راستەقینەیان دەركەوت كە ئەمانە دژی مرۆڤایەتین، ئەو زەرەر و زیانەی لە سوننەیان دا لە كەسی تریان نەدا، بۆیە خەڵكی ناوچە سوننی نشینەكان هەماهەنگی زۆریان هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بۆ دەستگیركردنی چەكدارانی داعش لە كاتێكدا پێشتر زۆرینەیان داڵدەیان دەدان و دەیانپاراستن.

وتیشی: لە سنوری پارێزگای نەینەوا كە بەدرێژیی 380 كیلۆمەتر هاوسنورە لەگەڵ سووریا، حكومەتی عێراق خەندەقێكی لێداوە و بەشی هەر زۆری ئەو خەندەقە تەواوبووە، كە سێ‌ مەتر قوڵە و خۆڵی خەندەقەكەش بە بەرزی سێ‌ مەتر دانراوەتەوە كە دەكاتە شەش مەتر،لەگەڵتەلبەندكردنی سنورەكە و دانانی كامێرای حراری، ئەمەش بووەتە هۆكارێكی كاریگەر بۆ كەمبوونەوەی جموجوڵەكانی داعش لە سنوری نێوان عێراق و سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا