زانیاری نوێ لەبارەی زیادکردنی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق راگەیەنرا

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەندامانی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق لە 320 کەس تێپەڕناکات، بەڵام ئەگەر حکومەتی عێراق بیەوێت ناتۆ ئامادەیە ژمارەی هێزەکانی زیادبکات.

ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری محەمەد حسێن ئەندامی لیژنەکە بڵاویکردەوە، مانەوەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق پەیوەستە بە راهێنان و راوێژی ئەمنییەوە و وتی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و کەرتە سەربازییەکان پێویستیان بەوەیە سود لەو ئەزموونە جیهانییانە وەربگرن.

باسی لەوەشکرد، هیچ کێشەیەکی دارایی لەبارەی مانەوەی هیزەکانی ناتۆ نەهاتووەتەبەردەم عێراق بەهۆی ئەوەی ژمارەیان هێندە زۆر نییە و خەرجییان کەمە.

لەبارەی ژمارەی ئەندامانی ناتۆ محەمەد حسێن رەتیکردەوە چوار هەزار ئەندامی ناتۆ لە عێراقدا بوونیان هەبێت، وتیشی: ناتۆ لە توانایدایە ژمارەی ئەندامانی بگەیەنێتە چوار هەزار ئەندام لە حاڵەتێکدا ئەگەر حکومەتی عێراق داوایبکات.

پێشتریش فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی سەربە سوپای عێراق رایگەیاند، ژمارەکان لەبارەی ئەندامە زیادکراوەکانی ناتۆ لە عێراق ورد و دروست نین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا