پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەوانەی خۆیان كاندیدكردووە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار و 500 كاندید و لەو ژمارەیە تەنها 25 كاندید دووخراونەتەوە.
نیبراس ئەبو سودە، وتەبێژی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: بەشێك لەو كاندیدانە تانەیان لە بڕیاری دوورخستنەوەیان داوە و ئەگەری كاندیدكردنەوەیان هەیە ئەگەر تانەكەیان لە دادگا پەسەندبكرێت.
ئەوەی خستەڕوو، ئەو دەنگۆیان راست نین كە باس لە دوورخستنەوەی 135 كاندید دەكەن بەڵكو لە سێ هەزار و 523 كاندید تەنها 25 كاندید دوورخراونەتەوە.
بڕیارە رۆژی 10_10_2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.