ناكۆكییەكانی پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی بە چارەسەرنەكراوی مانەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی دووشەممە 15ی ئازاری 2021 پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ پەسەندكردنی ئەو سێ‌ ماددەیەی پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی كێشەیان لەسەرە، بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان ئێوارەی رۆژی یەك شەممە كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و كۆبوونەوەكە بێ‌ ئەنجام بوو.

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كۆبوونەوەكە بۆ گەشتن بە ئەنجامێك بوو لەسەر ئەو ماددانەی ناو پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی كە ناكۆكییان لەسەرە و نەگەشتینە رێككەوتن لەسەریان.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: رۆژی دووشەممە 15 ی ئازار پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق جارێكی دیكە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجام.

بەر لە كۆبوونەوەكەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان، كۆبوونەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

ناكۆكی فراكسیۆنەكان پەرلەمان لەسەر ماددەكانی 2 و 3 و 12یە لە ناو پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا