پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای چەندین جار لەدواخستنی بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق كۆبێتەوە، یەكێك لەتەوەرەكانی كۆونەوەكەش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر، ئەندامانی دادگای تەمیزی فیدراڵی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق،بڕیارە سبەی سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021،پەرەلمانی عێراق كۆبێتەوە، بهگوێرهی كارنامهی كۆبوونهوهكهش دەنگ لەسەر، ئەندامانی دادگای تەمیزی فیدراڵی، پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە، پێشنیازەیاسای مافەکانی فەرمانبەری مافپەروەر دەدرێت.
ئەم كۆبونەیە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا چەندجارێك بڕیاری كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق درا، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسای دانیشتنەکە نەکرا.
پێشتریش چەند پەرلەمانتارێكی عێراق ئاماژەیان بەوەكرد، پەرلەمان رۆژی 10ی مانگی داهاتووی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی دیاریكردووە، بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیش هیچ كۆبونەوەیەكی ئەنجام نەداوە و چاوەڕوانناكرێت رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانیش ئامادەی ئەو دانیشتنە بن.