لە هەولێرو دهۆك هێزە ئەمنییەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی ترس لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەری، لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك هێزە ئەمنییەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە تاوەكو رێگە لەروودانی هەر گردبوونەوەو ناڕەزاییەتییەك بگرن.

بەپێی زانیارییەكان، لەمڕۆوە لە شەقام و شوێنە گشتییەكانی ئەو دوو پارێزگایە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان بەجل و بەرگی مەدەنییەوە بڵاوەیان پێكراوە تاوەكو ئاگاداری هەر جوڵەیەك بن كە بەئاڕاستەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بنرێت.

هاوكات لە پارێزگای دهۆك چاودێری تەواوەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێت و هۆشداری توند دەدرێتە هەركەسێك بانگەشە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان بكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان پارتی لەرێگەی كاربەدەستانی حكومییەوە كە سەرجەمیان پارتین، هەموویانی راسپاردووە تاوەكو بەهیچ شێوەیەك نەهێڵن لە سنوری دەسەڵاتی ئەواندا خۆپیشاندان بكرێت.

ئەو هەوڵانەی پارتی دوای ئەوە دێن لەئێستادا كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم توانای دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی نییەو تەنانەت بەناردنی پارەش لە بەغداوە دوای نزیكەی دوو مانگ مووچە بەلێبڕینەوە دابەشدەكات، ئەوەش نیگەرانی و بێزای مووچەخۆرانی لێكەوتوەتەوە.

لەماوەی رابردوشدا لە زۆربەی شارەكانی هەرێم بۆ هەمان پرس خۆپیشاندان ئەنجامدراو لە دهۆكیش هێ.ە ئەمنییەكان هەڵیانكوتایە سەر ماڵی چەند چالاكوانێك و دوای ئەشكەنجەدانیان دەستگیریان كردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا