بەتۆمەتی گەندەڵی زیاتر لە سێ هەزار کەس فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، دەیان ملیۆن دۆلاری دزراو گەڕێندرانەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ زیاتر لە سێ هەزار تۆمەتبار بەتۆمەتی گەندەڵی دەرچووە.

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد،” دوای لێکۆڵینەوەی ورد دەستەکەیان توانیویانە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ هەزار و 125  تۆمەتبار بەتۆمەتی گەندەڵی بەهەدەردانی سامانی وڵات دەربکەن و لە وڵاتانی ئیمارات، عومان، ئوردن و میسر بیانگەڕێننەوە”.

ڕوونیکردەوە، زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا و 20 ملیۆن دۆلار لە کوەیت بە هەوڵی دەستەکەیان تونراوە بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت بگەڕێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی دەستگیرکردن و گەڕانەوەی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و بۆ دەرەوەی وڵات هەڵهاتوون لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ هەماهەنگیەکی باشیان هەیە و لەگەڵ وڵاتانی چین، کەنەدا، ئیسپانیا و سعودیەش بۆ ڕادەستکردنی تۆمەتباران یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا