ماکرۆن وەڵامی داواکارییەکەی سیلینا گۆمێز دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا وەڵامی داواکارییەکەی خانمە گۆرانیبێژی لاو، سیلینا گۆمێزی دایەوە کە لەتویتەری خۆی داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد ڤاکسینی کۆرۆنا بگەیەننە وڵاتانی کەمدەرامەت.

ماکرۆن لەتویتێکدا وەڵامی سیلینای دایەوە و نوسی: سوپاس بۆ ناردنی ئەو پەیامە بۆ سەرکردەکانی جیهان، فەڕەنسا بەکردەیی دەستیکردووە بەناردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەفریقا و وتی، ئەمە تەنیا سەرەتایە و با پاڵپشتی کەسانی کەمدەرامەت بکەین.

لەماوەی ڕابردوودا سیلینا گۆمێز ڕایگەیاند، پێویستە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەمووان بەردەستبێت، چ لەوڵاتی خۆمان چ لەوڵاتانی دیکەی جیهان و داواشیکرد، ئەو کەس و وڵاتانەی دۆخی داراییان گونجاوە هاوکاری دارایی و ڤاکسین پێشکەشی وڵاتانی کەمدەرامەت بکەن.

ڕۆژی یەکشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تیایدا نوسی، فەڕەنسا یەکەم وەجبەی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای ناردووە بۆ ڕۆژئاوای ئەفریقا و وتی: ئێستا کاتی هاوبەشیکردنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا