پۆڵەتیک پرێس
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا ڕاگەیاند لەحاڵەتی ئەنجامدانی هەر ڕەفتارێکی ناپەسەند و وتیشی: پێویستە هێڵی سوری ئاشکرا لەگەڵ ڕوسیا دیاریبکەین.
لەوەڵامی پرسیاری گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان دژی ئەگەری داگیرکاری ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا ماکرۆن وتی: پێموایە لەدوای ئەنجامدانی ڕەفتاری نابەجێ بەکردەیی سزا بەسەر ڕوسیادا دەسەپێنین.
بەبڕوای ماکرۆن، بەتەنیا سەپانسنی سزا ڕێگەچارە نییە، بەڵکو پێویستە دانوستانی ڕوون و کراوە لەگەڵ ڕوسیادا ئەنجامبدرێت.
لەئێستادا ڕوسیا تۆمەتبارە بە بڵاوکردنەوەی دەیان هەزار سەرباز لەسنورەکانی ئۆکرانیا و لەنیمچەدورگەی قرم.
پێنجشەممەی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک سزای دارایی توندی بەسەر ڕوسیادا سەپاند و 10 دیبلۆماتکاری ڕوسیشی دەرکرد.