ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی هەرێمی لە بەغدا، لە کۆتایی ئەمانگەدا سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمرۆ دووشەممە 9ی ئاب مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆكی فەرەنسای راگەیاندووە، “فەرەنسا هاوبەشێکی راستەقینەی عێراقە.

هاوكات، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پشتگیریکردن و پشتیوانیکردنی تەواوی بۆ عێراق دووپاتکردووەتەوە و پەیوەندی دبلۆماسی عێراقیشی بە “دبلۆماسییەتێکی هاوسەنگ” وەسفکردووە.

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگەدا، کۆنگرەی هەرێمی لە  بەغدای پایتەختی عێراق ببەسترێت و بۆ ئەو مەبەستەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و شا سەلمان عەبدولعەزیز پاشای سعودییەی بانگێه‌شت کردووە تا ئامادەی کۆنگرەکەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا