سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس_

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆ یەکەمجار سەردانی عێراق دەکات.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەو سەردانە یەک رۆژییەی ماکرۆن بۆ بەغدا بۆ ئەوەیە پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتبکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، ماکرۆن لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار و ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی سیاسیی عێراق کۆدەبێتەوە.

هەرچەندە دوو بەرپرسی دیکەی عێراق سەردانەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام هێشتا کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزێ)، هیچی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئامانجی سەردانەکە “فۆکەس خستنەسەر بابەتی سەروەریی عێراقە”، بۆ ئەوەی بەغدا رێڕەوێکی سەربەخۆ بۆخۆی دیاری بکات، دوور لە واشنتن و تاران

ئامانجی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان “فۆکەس خستنەسەر بابەتی سەروەریی عێراقە”، بۆ ئەوەی بەغدا رێڕەوێکی سەربەخۆ بۆخۆی دیاری بکات، دوور لە واشنتن و تاران، کە هەردووکیان “دووژمنی یەکتر” و گەورە هاوپەیمانی عێراقن.

پەیامی ماکرۆن، هەمان پەیامی گەورە دیپلۆماتکاری فەرەنسی جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەبێت، کاتێک مانگی تەمموز لە سەردانێکدا لە بەغدا گوتی “دەبێت بەغدا خۆی لەئاڵۆزییە هەرێمییەکان بەدوور بگرێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 16-7-2020 له‌میانی پێشوازیكردنى له جان لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فەر‌ه‌نسا‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆكى فەره‌نسا كرد سه‌ردانى عێراق بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا