پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت زیاتر دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوت برێنت هاتەخوار 85 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 63 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و دوو سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچەندە ڕۆژانە بەهای نەوت بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاویان تۆمارکردووە.